ووتەبێژی تاڵیبان : تێکەڵەی ٩٠٪ کابینەکە ڕوونکراوەتەوە

پەیامی کورد     ...   ووتەبێژی تاڵیبان  :  تێکەڵەی ٩٠٪ کابینەکە ڕوونکراوەتەوە .

" ئەنەس حەققانی ئەندامی پلە باڵای گرووپی تاڵیبان لە وتووێژ لەگەڵ جەزائێر دا جگە لە ئاماژە بە تەشکیلی دەوڵەتی نوێ لە ئەفغانستان لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو ووتی : " ئێمە بە دوای تەشکیلی دەوڵەتێکی گشتگیر ەوە دەبین " .

بە پێی ڕاپۆرتێک حەققانی جگە لە جەختکردنەوە لە سەر ئەوەی کە هێشتا زووە ناوی کەسانی ئامادە لە دەوڵەتی نوێ دا ڕابگەێندرێت ووتی کە نزیکەی ٩٠٪ تێکەڵەی دەوڵەت دیاریکراوە و لە دوای تەشکیلی دەوڵەتی داهاتووی نزیک ، ناوی ئەندامانی تەشکیل دەری ئەو ڕادەگەێنین .

ئەو لە بەردەوامی ئامانجی دەوڵەتی نوێ دا خزمەتگوزاری بە خەڵکی ئەفغانستان و ئائینی ئیسلام ناساند و ووتی : " ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی پێشووی وولاتدا لە حاڵی گفتۆگۆین تاکوو بتوانین دەوڵەتێکی گشتگیر تەشکیل بکەین تاکوو ئەوان ئەندامێک لەم دەوڵەتە بن ، دەوڵەتێک کە لە داهاتوودا تەشکیل دەبێت دەبێ پابەندی یاسای ئیسلام و شەرع و مافی مرۆڤ و ژنان بێت .

ئەو هەروەها ووتی : ئێمە بە دەستانی بەتاڵ و ئاشتیانەوە ویلایەتەکانی ئەفغانستان مان بە دەست هێنا و ئەمە لە یەکیتی نێوان ئێمەدا سەرچاوەی گرتووە و ئەمە دەبێ ترسی نێوان خەڵک لە تاڵیبان بڕەوێنێتەوە چوونکە ئێمە داعش یش لە ناو دەبەین .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە