ووتەبێژی تاڵیبان : داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکەین ئازار و ئەشکەنجەی پەنابەرانی ئەفغانی نەدات

پەیامی کورد    ...   ووتەبێژی تاڵیبان : داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکەین ئازار و ئەشکەنجەی پەنابەرانی ئەفغانی نەدات

زەبیحۆڵلا مۆجاهید ووتەبێژی تاڵیبان ڕایدەگەێنێت کە داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکات پەنابەرانی ئەفغانی دانیشتووی ئێران " ئازار و ئەشکەنجە " نەدات

ئەو لە ووتووێژێک لەگەڵ بی بی سی ووتی : " ڕاپۆرتگەلێکمان پێ گەیشتووە کە ئەفغانییەکان لە ئێران بەرەوڕووی هەڵسووکەوتی ناڕاست دەبنەوە ، داوا لە ئێران دەکەین بەو شێوەیەی کە لە ڕابردوودا پێشوازی یان لە پەنابەرانی ئەفغان دەکرد لەم ڕۆژانەش ئەوان ئازار و ئەشکەنجە نەدەن .

ووتەبێژی تاڵیبان ووتی کە با ئیزن بە پەنابەرانی ئەفغانی کە لە ئێرانن بدرێت کە بە هەڵبژاردە و حەزی خۆیان بگەڕێنەوە ووڵاتەکەی خۆیان .

مۆجاهید هەروەها ووتی کە حکوومەتی تاڵیبان " لە کەناڵگەلی دیپلۆماتیکی " یەوە ئەم بابەتەی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی خستووەتە بەر باس و گفتووگۆ .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە