ووتەبێژی تاڵیبان : ٣١ی ئۆگۆست خاڵی سووری دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکایە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی تاڵیبان : ٣١ی ئۆگۆست خاڵی سووری دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکایە .
ووتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند کە ٣١ی ئەم مانگە خاڵی سووری دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان هەژمار دەکرێت و هەر جۆرە نوێ کردنەوەی ئەم کاتە بە واتای داگیرکاری ئەم ووڵاتەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سۆهەیل شاهین لە ووتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئینگلیزی زمانی سکای نیووز ڕایگەیاندووە : جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە ٣١ ی ئەم مانگە هەموو هێزە سەربازییەکانی ووڵاتەکەی لە ئەفغانستان دەباتە دەرەوە هەر بۆیە هەر جۆرە نوێ کردنەوەی ئەم بابەتە بە واتای ئەوەی کە ئەوان کاتی داگیرکاری ئەم ووڵاتەیان نوێ کردووەتەوە لە حاڵێکدا کە هیچ پێویستییەک بەم کارە ناکات .
ئەو هەروەها ووتی : ئەگەر بێت و ئەمریکا و بەریتانیا بۆ بەردەوامی ڕەوەندی دەرچوونیان کاتێکی زیاتر داوا بکەن ووڵامەکە نا دەبێت و یا خود ئەوەی کە پاشهاتگەلێک چاوەڕوان یان دەکات .
ووتەبێژی تاڵیبان ووتی نوی کردنەوەی ئامادەیی هێزەکانیان دەبێتە هۆی بێ متمانەیی لە نێوانمان دا و ئەگەر بە نیازی بەردەوامی دان بە داگیرکارییەکانیانن ئەوە ئەم بابەتە لەگەل کاردانەوەدا بەرەو ڕوو دەبێتەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە