ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
ووتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، له ٣٣ یهمین ساڵڕۆژى کیمیابارانى شارى هەڵەبجە، پهیامێكى بڵاو كردهوه و ڕایدەگەێنێت لەم یادەدا سەرەڕاى دروود بۆ گیانى پاکى شەهیدانى هەڵەبجە، خۆمان بە بەرپرس دەزانین لە ئاست خزمەتکردنى هاووڵاتییانى خۆشەویستى ئەو پارێزگایە".
ئهمڕۆ سێشهممه، د. جووتیار عادل، ووتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پهیامێكى بڵاو كردهوه و دهڵێت: "ئهمڕۆ ٣٣ ساڵ بەسەر کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و شەهیدکردنى پێنج هەزار کەسى بێتاوان و برینداربوونى هەزاران کەسى دیکە لەلایەن ڕژێمى بەعسى ڕووخاوەوە تێدەپەڕێت، کە بەداخەوە تا ئێستاش ئاسەوارى ئەو چەکە یاساغە بەسەر شارەکە و زۆرێک لە هاووڵاتییانەوە ماوەتەوە".
ووتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژهى بهوهش داوه: "لەم یادەدا سەرەڕاى دروود بۆ گیانى پاکى شەهیدانى هەڵەبجە، خۆمان بە بەرپرس دەزانین لە ئاست خزمەتکردنى هاووڵاتییانى خۆشەویستى ئەو پارێزگایە و لەگەڵ حکوومەتى عێراق هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ قەرەبووکردنەوەى کەسوکارى شەهید و برینداران و ساڕێژکردنى زامى ئەو جینۆسایدە گەورەیەى بەسەر گەلەکەماندا هات، هەر ئەم بۆنەیەش دەکەینە هەوێنێک بۆ ئاشتى و ئارامى و پێکەوەژیانى سەرجەم نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان لە کوردستان".
د. جووتیار عادل دهشڵێت: "حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی وەزارەت و پەرەپێدانی پارێزگاکان، ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەی گرینگ و نوێ و دابینکردنى بودجەیەکى تایبەت بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکانى پارێزگای هەڵەبجە دەربڕیوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ زیاتر گەشەسەندن و خزمەتکردنى هاووڵاتییانى خۆشەویستى پارێزگاى هەڵەبجە".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە