ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەێندراوێکی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا رایگه‌یاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە تووندی شەرمەزار دەکات.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، د. جووتیار عادل، ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەێندراوێکی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا رایگه‌یاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە تووندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی چەوتیان و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان.

دەقی ڕاگەێندراوی ووتەبێژی حکوومەت:

ڕاگەیندراوێک لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخێکی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٦/٥ و لە ئەنجامی دانانی کەمینێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی، پێنج پێشمەرگە شەهید و چەندیش بریندار بوون.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان.
لە کاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگری لێبکات.
پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەکەین و خوازیارین لە یەزدانی دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.


د.جووتیار عادل
ووتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە