ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە بەشە بوودجەی هەرێم پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە بەشە بوودجەی هەرێم پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بیانوویەكی بۆ نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێم و جێگیركردنی لە یاسای بوودجەی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە.
جووتیار عادل، ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاندووە: "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢١، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەین. هیوادارین لە ساڵی نوێدا، ئاشتی و ئارامییەكی زیاتر بۆ وڵاتەكەمان بەدی بێت و كۆتایی بە قەیرانەكان بێت".
راشیگەیاندووە، "حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو تواناییەكانی خۆی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان و پێشخستنی پرۆسەی چاكسازی و خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە هەموو بوارێكی ژیان خستووەتە گەڕ و، هیچ بیانوویەكیش بۆ نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێم و جێگیركردنی لە یاسای بوودجەی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە".


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە