ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم : وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ١٠ بڵاودەكاتەوە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم : وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ١٠ بڵاودەكاتەوە
جووتیار عادل، ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەم چاكسازییە و حكوومەت زیاتر لە 100 ملیار دیناری بۆ كەرتی پەوەردە تەرخان كردووە.
هەروەها ووتی: زیاتر لە 30 هەزار پێشمەرگەی یەكەكانی 70 و 80 خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ووتیشی: تا كۆتایی ئەمساڵ سێ پڕۆژەی دیكەی گرینگ رادەگەینین.
هەروەها جووتیار عادل، ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوهشكرد كە لەم نزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بڵاودەكاتەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە