ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕاگەیندراوێک بلاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕاگەیندراوێک بلاو دەکاتەوە

لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پڕۆژەی گرینگی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن کە بەشێکیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە وپێشتر لەلایەن سەرۆکی حکوومەت پەسەندکراون وبەشێکیش لەو پڕۆژانەن کە لە لایەن وەزارەتەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن ولەلایەن سەرۆکی حکوومەت پەسندکراون کە ئەم پڕۆژانەی خوارەوەن:

• درووستکردنی پردی تووەقوت کە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و گەرمیان و هەڵەبجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە . 

• 15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری قیڕ و گەیاندنی ئاو لە سنووری شارەوانی هەڵەبجە.

• نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانە. 

• گەیاندنی کارەبا و دانانی محاویلە بۆ 9 شوێنی جیاواز لە سەنتەری شاری هەڵەبجە.

• نۆژەنکردنەوەی باڵاخانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی شەهیدان. 

• تەواوکردنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە.

 

د. جووتیار عادل

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە