ووتەبێژی دەوڵەتی ئێران : ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی ڕاستەقینەی سەرچاوەگەلی دراومان هەبوو
پەیامی کورد ... ووتەبێژی دەوڵەتی ئێران : ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی ڕاستەقینەی سەرچاوەگەلی دراومان هەبوو
بەهادۆری جەهرۆمی ووتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند : سەرچاوەی دراوی ووڵاتی ئێمە باشبوونی جیددی هەبووە . لە لایەکی دیکەوە هەرچی دەچینە پێشەوە داهاتەکانمان بەرزتر دەبێتەوە .
ئەمەش قسەیەک نییە کە من دەیڵێم ، ووڵاتێک کە ئێمەی گەمارۆ داوە دەڵێ چیتر گەمارۆوەکان کاریگەری نییە و پێویستی بە شۆڕش لە گەمارۆوەکانی دا هەیە . ئەمە واتا دەمانویست سەرچاوەگەلی دراوی ئێران سنووردار بکەین بەڵام نەمانتوانی سەرکەتوو بین .
هەر بەم بۆنەیەوە هۆکاری ئابووری بۆ بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دراو بوونی نییە . ئەم بابەتانە کاتی ، سنووردار و لەتلەتە کە لە دەرئەنجامی شەڕی ئابووری بەدی هاتووە و قۆناغە کۆتاییەکانی تێپەڕ دەکات . دوژمنان کاتێک لە باقی گۆڕەپانەکانی شەڕ بێهیوا بوون ڕوویان هێنایە تێکدانی بازاڕی دراوەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە