ووتەبێژی سەركردایەتی پڕۆسە هاوبەشەكانی عێراق هۆشداری دەداتە توركیا
پەیامی کورد ... ووتەبێژی سەركردایەتی پڕۆسە هاوبەشەكانی عێراق هۆشداری دەداتە توركیا
لیوا تەحسین خەفاجی ووتەبێژی سەركردایەتی پڕۆسە هاوبەشەكانی عێراق هۆشداری دەداتە توركیا و دەڵێت: هەر دەستدرێژیەك بكرێتە سەر خاكی عێراق رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر.
لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە توركیا نیازی هەیە هێرش بكاتە سەر چیای شەنگال و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح باسی لەوەكردبوو كە زانیاری هەواڵگریان هەیە كە توركیا هێرش دەكات، بەڵام سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكان رەتیكردبوەوە هیچ ئەگەرێكی هێرشكردن هەبێت.
لای خۆیەوە تەحسین خەفاجی باسی لەوەكردوە: سەرجەم كەرتە سەربازییەكان لە قەزای شەنگال بڵاوەیان پێكراوە و بارودۆخی قەزاكە لەژێر كۆنترۆڵدایە و هیچ دیاردەیەكی سەربازی بوونی نییە.
جەختیلەوەشكردوەتەوە: رێگە بە هیچ دەستدرێژیەك نادەین بۆ سەر خاكەكەمان و ئەگەر هێرش بكرێتە سەر شەنگال ئەوا سەرجەم رێوشوێنە پێویستەكان دەگرینەبەر، هاریكاری لەنێوان هێزە فیدراڵیەكان و هەرێمی كوردستان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێكی ناوخۆیی و دەرەكی، هیچ رێكەوتنێكی نهێنیش لەگەڵ توركیا بوونی نییە و كاردەكەین بۆ پاراستنی خاكەكەمان.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە