ووتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا : ئەرمەنێستان و تورکیا هەنگاوگەلێکیان لە ڕاستای باشتربوونی پەیوەندییەکانی خۆیان هەڵگرتووە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا : ئەرمەنێستان و تورکیا هەنگاوگەلێکیان لە ڕاستای باشتربوونی پەیوەندییەکانی خۆیان هەڵگرتووە
ووتەبێژی نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند و ووتی کە ئەرمەنێستان ئابووری یەکی سستی هەیە و لە ئەگەری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئانکارا قازانجێکی زۆری بە دەست دەکەوێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری تی ئاڕ تی " ئیبراهیم کاڵن " لە ووتارێکدا لە کۆبوونەوەی " موسڵمانانی ئەمریکا " لە شیکاگۆ ، ووتی کە تورکیا و ئەرمەنێستان هەنگاوگەلێکیان ؛ لە ڕاستای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆیان ئەنجام داوە و شەڕی قەرەباغ بووەتە کرانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی ناوچەکەدا و ڕێگایەکی نوێ لە حاڵی تێپەڕبوون لە ناوچەی قەوقازدایە .
" ئیبراهیم کاڵن " لە بەشێکی دیکە لە ووتارەکەی خۆیدا ووتی کاتێک کە ئێمە لە حاڵی بەرەنگاربوونەوە و شەڕ لەگەڵ تێرۆریسم بووین ، ئەمریکا هاوکاری ئێمەی نەکرد و ئەمە هۆکاری سەرەتای درووستبوونی کێشە و گرفت و ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو ووڵات لە کاتی سەرۆککۆماری کاتی خۆی " باراک ئۆباما " بوو .
کاڵن ووتی : " ناکۆکییەکانی نێوان دوو ووڵات کێشرایە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ یش بە شێوەیەک کە ئەوان زۆر کەمتر لەوەی کە چاوەڕێمان دەکرد پاڵپشتی ئێمەیان کرد لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم دا لە حاڵێکدا کە ئەم پاڵپشتییە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا و بەرچاوڕوونی بەشداری ستراتیژیکی ، حەیاتی یە .
ئەو ووتی : لە حاڵێکدا کە ئێمە پێویستیمان بە پالپشتی ئەمریکایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریسم ، ئەم ووڵاتە پاڵپشتی لە هێزە کوردییەکان دەکات و بەو سیاسەتانەی کە گرتوویەتییە پێش ئەو مەترسییانەی کە تورکیا لەگەڵی بەرەوڕوویە لەبەرچاو ناگرێت .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کاڵن ڕایگەیاندووە تورکیا بە کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئاسمانی جۆری ئێس - ٤٠٠ لە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەمریکا دایە و لە بەرنامەی بەرهەم هێنانی هاوبەشی فڕۆکەگەڵی شەڕکەری جۆری ئێف - ٣٥ دەرچوو ، بەڵام سەرەڕای هەموو ناکۆکییەکان ، لەو باوەڕەداین کە هێشتا بوارگەلێک بۆ هاوکاری و ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو ووڵات بوونی هەیە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە