ووتەبێژی قۆباد تاڵەبانی نوێترین زانیاری دەربارەی دانووستانەکانی هەرێم و عێراق دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... ووتەبێژی قۆباد تاڵەبانی نوێترین زانیاری دەربارەی دانووستانەکانی هەرێم و عێراق دەخاتە ڕوو
ووته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو پێشنیار له‌پڕۆژه یاسای بوودجه ھه‌یه سه‌باره‌ت به شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێم، ھه‌ركامێكیان په‌سه‌ند بكرێت، حكوومه‌تی ھه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌جێبه‌جێ كردنی، دەشڵێت، پشكی ھه‌رێم هۆكاری دواخستنی په‌سه‌ندكردنی بوودجه نیه.
سه‌میر هه‌ورامی، ووته‌بێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتی راگه‌یاند، "له‌مانگی نیسانی٢٠٢٠ ەوه تاوه‌كوو ئێستا، له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێم سێ جۆر رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عیراق ئه‌نجامداوه و له‌ئێستاشدا دوو پێشنیار له‌پڕۆژه یاسای بوودجه ھه‌یه سه‌باره‌ت به شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێم، پێشنیاری حكوومه‌تی عیراق و پێشنیاری لیژنه‌ی دارایی و كوتله په‌رله‌مانییه‌كان، ھه‌ركامێكیان په‌سه‌ند بكرێت، حكوومه‌تی ھه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌جێبه‌جێ كردنی".
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌و بڕگه‌یه‌ی په‌سه‌ندكرد كه په‌یوه‌سته به‌ھه‌رێمی كوردستانه‌وه، بۆیه پشكی ھه‌رێم ھۆكار نییه له دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌ی ٢٠٢١ی عیراق و ھه‌ركاتێك پێویست بكات، وه‌فدی حكوومه‌تی ھه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا.
سه‌میر هه‌ورامی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی شاندی دانووستاندكاری حكوومه‌تی ھه‌رێم به‌لایه‌نی عیراقی وتووە، ئه‌گه‌ر پشكی ھه‌رێم رێگر بوه له خزمه‌تكردنی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، ئه‌وا بوودجه و پشكی ھه‌رێم بۆ ئه‌وانی بنێرن، به‌ڵام له ٢٠١٤وه چه‌ندین مانگ شایسته داراییه‌كان نه‌نێردراون و كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
شەوی ١٩ی ئەم مانگە، شاندی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەی بوودجەی گەیشتنە رێککەوتن، کە تیایدا هاتوە، پێویسته ھه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی، ٤٦٠ هەزار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، هه‌روه‌ها ٣٠هەزار به‌رمیل نه‌وت بۆ كاره‌با و ١٨٠ هەزار به‌رمیلی دیكه‌ی بۆ تێچووی ده‌رھێنان، ھه‌روه‌ھا ٢٠ هەزار به‌رمیل بۆ پترۆدۆلار ده‌درێت به ھه‌رێمی كوردستان.
سەرەڕای ئەوەی سەرجەم پەرلەمانتاران ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە پڕۆژەی بوودجەی هیچی نەماوەو بڕیارە لە کۆبوونەوەی رۆژی ٢٠ی ئازار پەسەندبکرێت، بەڵام بەهۆی زیادکردنی بڕگەیەکەوە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامنەدرا و کۆبوونەوەکەی بۆ رۆژی شەممە ٢٧ی ئازار دواخرا.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە