ووتەبێژی مۆقتەدا سەدر : هیچ بەربەستێک لە بەرامبەر تەشکیل کردنی هاوپەیمانییەکی دەرەکی لە بەیتی شیعەکانی بوونی نییە

پەیامی کورد    ...    ووتەبێژی مۆقتەدا سەدر :  هیچ بەربەستێک لە بەرامبەر تەشکیل کردنی هاوپەیمانییەکی دەرەکی لە بەیتی شیعەکانی بوونی نییە

" شێخ سەڵاح ئەلعۆبەیدی " ووتەبێژی مۆقتەدا سەدر ڕابەری بزووتنەوەی سەدری عێراق جەختی کردەوە کە هیچ بەربەستێک لە بەرامبەر تەشکیل کردنی هاوپەیمانییەکی دەرەکی لە بەیتی شیعەکانی بوونی نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلعؤبەیدی لە ووتووێژێکدا بە ئاماژەدان بەوەی کە قسە کردن دەربارەی هاوپەیمانگەل زۆر زووە ، لە هەمان حاڵ دا ووتی کە درگاکان بە ڕووی هێز نەتەوەییەکان کراوەیە و تەشکیل کردن هەرجۆرە هاوپەیمانییەکی دەرەکی لە بەیتی شیعە هیچ بەربەستێک نییە .

ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە نۆژەنکردنەوەی خانووی شیعە بە مانای هاوپەیمانی تایفەیی نیی ووتی : قسە کردن دەربارەی ڕاسپاردەکردنی پۆستی سەرۆکوەزیران دەکەوێتە سەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان .

هەروەها ووتی مۆقتەدا سەدر داواکاری تەواو کردنی ڕەوەندی لێکۆڵینەوەکانە دەربارەی هێرش کردن بۆ سەر خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئەمنییەتییە


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە