ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا : " جیهان دەبێ بزانێ چ شتێک بووەتە هۆکاری ژەهرئاوی بوونی سەدان کچی قوتابخانەکانی ئێران "
پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا : " جیهان دەبێ بزانێ چ شتێک بووەتە هۆکاری ژەهرئاوی بوونی سەدان کچی قوتابخانەکانی ئێران "
جۆن کۆربی ، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند : لە دانیشتنێکی میدیایی لە کۆشکی سپی ژەهرئاوی بوونی قوتابیان لە ووڵاتی ئێرانی نیگەرانکەر ناو برد و لەمبارەیەوە ووتی : ئەم هەواڵانەی کە لە ئێرانەوە بڵاو دەکرێنەوە زۆر جێگای نیگەرانییە . کچانی بچووک کە دەڕۆنە قوتابخانە تەنیا دەبێ نیگەرانی فێربوون بن . ئەوان نابێ نیگەرانی ئەمنییەتی جەستەیی خۆیان بن .
هەماهەنگی کاری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی شەورای ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەمریکا بە راگەیاندنی ئەوەی کە ئێمە لە ئێستادا نازانین چ شتێک بووەتە هۆکاری ئەم ژەهرئاوی بوونانە و چاوەڕوانی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانین ، هەروەها ووتی : جیهان دەبێ بزانێت چ شتێک دەربارەی ئەم سەدان کچە قوتابیانە وە بووەتە هۆکاری نەخۆشی ."
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە