ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی هەواڵێکی گرینگ سەبارەت بە واکسەنی کۆرۆنا ڕادەگەینێت

پەیامی کورد      ...    ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی هەواڵێکی گرینگ سەبارەت بە واکسەنی کۆرۆنا ڕادەگەینێت

ھەڵمەتی رووپێوكردنی كۆمەڵگا بۆ دیاریكردنی ئاستی بەرگری لە ڤیرووسی كۆرۆنا دەستی پێكرد و گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیش دەڵێ، ھەڵمەتەكە بۆ ماوەی چواردە رۆژ بەردەوام دەبێت و، ئەمڕۆش زیاتر لە یەك ملیۆن واکسەنی دیكە دەگەنە عێراق، كە پشكی هەرێمیشی تێدایە.

د. ئاسۆ حەوێزی، ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی، رایگەیاند: "ھەڵمەتی رووپێوكردنی كۆمەڵگا بۆ دیاركردنی ئاستی بەرگری لە ڤیرووسی كۆرۆنا دەستی پێكردووە، كە ھەموو ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و دەیان تیم بەشداری تێدا دەكەن، مەبەست لە بەڕێوەچوونی ھەڵمەتەكەش ئەوەیە، تا بزانین تا چەند بەرگری پەیدا بووە لەو كەسانەی پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و زانیارییان لەبارەوە كۆدەكرێتەوە".

ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ووتیشی: "لە كاتی بەكارھێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، سوود لەو داتایەی رووپێوەكە وەردەگرین، چونكە بەشێك لەوانەی تووشی كۆرۆنا دەبن و دوای چاكبوونەوە پشكنین دەكەن، دەردەكەوێت ئاستی بەرگری لەشیان زۆر بەھێزە".

پەیوەست بە گەیشتنی ڤاكسینی نوێش، حەوێزی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "ئەمڕۆ زیاتر لە یەك ملیۆن ژەمە ڤاكسین دەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و دوای گەیشتنیشی، دەم ودەست بەشی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت، بۆ ئەوەی دابەش بكرێت و بەكار بهێندرێت".


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە