ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا سەردانی تاران دەکات
پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا سەردانی تاران دەکات
سەحید خەتیب زادە ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەواڵ لە سەفەری جۆزێپ بۆرڵ نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئەمنییەتی یەکیتی ئەورووپا بۆ تاران و هەروەها دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوە و هەندێکی دیکە لە بەرپرسانی ئەو ووڵاتە دەدات .
بە ووتەی ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەم سەفەرەدا کە لە چوارچێوەی ڕاگۆڕینەوە و گفتووگۆگەلی ئێستا و داهاتووی نیوان ئێران و یەکیتی ئەورووپا ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دوو لایەنە ، هەندێک بابەتگەلی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها دواهەمین دۆخی گفتووگۆوەکانی چارەسەر کردنی گەمارۆوەکان باس و بیروڕاگۆڕینەوە ئەنجام دەدرێت .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە