ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کوژران و هەبوونی القاعدە لە ووڵاتەکەی دا ڕەت دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کوژران و هەبوونی القاعدە لە ووڵاتەکەی دا ڕەت دەکاتەوە

بە پێی هەوال و زانیارییەکان سەعید خەتیب زادە، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆمارى ئیسلامى ئێران هەژموون و هەبوونی گرووپی ئەلقاعیدە لە ئێران بە تووندی ڕەت دەکاتەوە و هەواڵەکان بە ناڕاست ناو دەبات.

▪️ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە زاری ناوەندە ئەمنییەکانى ئیسرائیلەوە بڵاوى کردەوە کە موحەمەد ئەلمسرى کەسى دووهەمى ڕێکخراوى تیرۆریستى ئەلقاعیدەیان لەگەڵ کچەکەی بەناوی مەریەم کە ژنى حەمزە بن لادنی کوڕی ئۆسامە بن لادن بووە لەشەقامی پاسدارانی تاران کوشت. 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە