ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : هەموو شێوەیەک بەرەنگاری بەرنامەی موشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : هەموو شێوەیەک بەرەنگاری بەرنامەی موشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە
ند پرایس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ٩ی فێبریوەری ئەمریکا ئامرازی بەرفراوانی هەیە و بەکاریان دێنێت تاکوو پێش بە پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بگرێت.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیدا ، هەوالنێرێک لە ند پرایس سەبارەت بە ڕاپۆرتە تازەکەی هاوکاری مووشەکی نێوان کۆماری ئیسلامی و کۆریای باکوور پرسی و ند پرایس یش لە ووڵامدا ووتی: لەبەر ئەوە هێشتا ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی ڕاپۆرتی نەکردووە ئێمە ڕایەک دەرنابڕین، بەڵام ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئێمە ئامرازی بەرفراوانمان بۆ پێشگرتن لە پێشەوەچوونی زیاتری مووشەکە بالستیکییەکان هەیە و هەموو هێزمان دژی پەرەپێدانی ئەم تەکنۆلۆژیایە تەنانەت لە کۆریای باکووریش دەخەینە گەڕ".
ووتەبێژی دەرەوەی ئەمریکا ووتی : ئەم کردارانە هاوکاریی هاوپەیمانانیشمان لە خۆ دەگرێت تا بەرگری بکەین لە هەناردەکردنی کەل وپەل و تەکنۆلۆژیا بۆ ئەم بەرنامانە، لەبەرچاوگرتنی مامەڵە و بەشداری ئێمە لە مەوقعیەتە چەند لایەنەکان، ئێمە ئەم دەرفەتە بۆ بەرزکردنەوەی ئاگاداری لە جمووجۆڵی مووشەکی کۆماری ئیسلامی و هاندانی ووڵاتەکان بۆ هاویشتنی هەنگاوگەلێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کردارانە، دەقۆزینەوە.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کرد، لەکۆتاییدا گەمارۆکان، بە گوێرەی ئیختیاراتی ناوخۆ لە دژی کەسایەتی و ناوەندە پشتگیری بەرنامەی مووشەکی ئێران بەکار دێنین.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە