ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران : هێشتا ووڵامێک لە لایەن ئەمریکاوە وەرنەگیراوە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران : هێشتا ووڵامێک لە لایەن ئەمریکاوە وەرنەگیراوە
ناسر کەنعانی ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : ئێمە هێشتا لە ڕێگای ووتووێژین .
هێشتا لە لایەنی بەرامبەر کە ئەمریکی یەکانن وولامێک بە پێشنیارەکانی لایەنی ئەورووپایی نەدراوەتەوە .
ئەو بابەتانەی کە بەجی ماوەن زۆر گرینگن .
ئەگەر ئێران پێویستی بە ڕێکەوتنە بە جەختەوە لایەنی ئەورووپایی و ئەمریکیش زیاتر لە ئێران پێویستیان بە ڕێکەوتنە .
بەڵام تاکوو ئێرە دەربارەی گفتووگۆوەکان پێشکەوتنگەلێکی تا ڕادەیەک باشمان هەبووە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە