ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی نوێ سەبارەت بە نوێترین دانیشتنەکان لەگەڵ ئێران ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...    ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی نوێ سەبارەت بە نوێترین دانیشتنەکان لەگەڵ ئێران ڕادەگەێنێت .

نێد پرایس ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین دانیشتنی میدیایی خۆیدا ئۆمیدواری و هیوای خۆی سەبارەت بە پێشکەوتنگەلی زیاتر لە ووتووێژەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام بە دەست بێت ، ئەو بە ئاماژەدان بەو کاتە کەمەی کە ماوە هۆشداری دا کە ئەمریکا لە ئەگەری دەستڕانەگەیشتنی بە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران ، ڕێگایەکی دیکە هەڵدەبژێرێت .

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە ٦ی جووڵای ووتی باس و قسە لە سەر چەند هەفتەیە ، نە وەک چەند مانگ . ئەو لە ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی لە دەست چوونی کات ، بە خێرایی هەنگاوە ئەتۆمییەکانی ئێران و گەیشتن بە خاڵێکی جێگای نەگەڕانەوەی ئاماژە پێکرد .

پرایس لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دوو ڕۆژ پێشی خۆیدا ووتبووی : " ئەو هەنگاوانەی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆوەکان هەڵی دەگرێت و هەنگاوەکانی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتن و پەیمانەکانی بەرجام ، مێحوەری ووتووێژەکانن .

میخائیل ئۆلیانۆف ، نوێنەری ڕووسیا لە گفتۆگۆوەکانی ڤییەننا لە پەیامێکی تویتەری دا نووسی : هەڵسەنگاندنی من ئەوەیە کە ئێران و ویلایەتەیەکگرتووەکان ل ەئەگەری لێکتێگەیشتن بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتنەکە ، پێکەوە لە سەر مێزی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام دادەنیشن و گەمارۆوەکان هەڵدەوەشێندرێتەوە .

حسێن ئەمیر عەبدۆڵلاهییان ، وەزیری دەرەوەی ئێران یش لە توێتێکی دیکەدا نووسی کە گفتۆگۆوەکانی ڤییەننا " لە ڕێگایەکی سرووشتی و باش " بەڕیوە دەچێت .

ئەو لە هەمان حاڵدا بە کەناڵی الجزیرەی ڕاگەیاند کە ئەگەر هێزە ڕۆژئاواییەکان ، ئەو گەمارۆیانەی لە بەرجام و گەمارۆوە سەپیندراوەکانی سەردەمی ترامپ هەلبوەشێننەوە ، گەیشتن بە ڕێکەوتننامە لە ڤییەننا جێبەجێ دەکرێت .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە