ووتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
چەند رۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی و، ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی.
لە رێگای ئەم روونکردنەوەیەمانەوە رایدەگەێنین کە ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی بۆ نیە و تاکوو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە، باشتروایە ئەو سایت و ناوەندە راگەیاندنانە لەخەمی راستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دوور لە راستی بڵاونەکەنەوە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە