ووتەبێژی پێنتاگۆن : ئێران ێکی ئەتۆمی ئەمنییەتی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات
پەیامی کورد ... ووتەبێژی پێنتاگۆن : ئێران ێکی ئەتۆمی ئەمنییەتی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات .
جان کۆربی ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا " پێنتاگۆن " بە جەخت کردنەوەی لە سەرئەوەی کە ووڵاتەکەی ئامادەیی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە ڕایگەیاند : ئێران ێکی ئەتۆمی ئەمنییەتی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات .
بە پێیی ڕاپۆرتێک جان کۆربی لە ووتووێژێکی تایبەتی خۆیدا لەگەل کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند : دەرچوونی کەشتی فڕۆکەهەڵگری " یوو ئێس ئێس ی نیمیتز " لە بازنە هەمیشەییەکانی سەر ئاوەکانی هیزەکانی دەریایی ە و ئەمە نیشان دەدات ئەم ووڵاتە بەردەوام ئامادەبوونی خۆی بۆ پێشگرتن لە تێکهەڵچوون لە ناوچەکە و پاڵپشتیکردنی لە شەریکەکان و دۆستانەکانی دەپارێزێت .
ئەو هەروەها ووتی : پێنتاگۆن لە هەوڵی ئەوەدایە تاکوو بژاردەگەلێکی بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ، بخاتە بەر دەستی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا و واشینتۆن بۆ بەرگریکردن لە تێکهەڵچوونەکان ئامادەییەکی پڕ ڕەنگی لە ناوچەکە هەیە .
ئەو سەبارەت بە سەفەری ژەنڕاڵ مەک کێنزی فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا " سێنتکام " بۆ عەرەبستانی سەعوودی ووتی : عەرەبستانی سەعوودی شەریکی سەرەکی ئێمە لە بەرەنگاربوونەوە لەگەل تێرۆریسم ە و ئەم شەراکەتە بەردەوام دەبێت .
کۆربی دۆخی یەمەنی بە گەورەترین ڕووداوی مەترسیداری مرۆیی لە جیهان لە ئیستادا ناو برد و ووتی ئێمە ئاگاداری ئەم بابەتەین و جەختی کردەوە ، بەرپرسانی ووڵاتەکەی دەبێ ئەم بابەتە لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی باس و ووتووێژی لە سەر بکەن .
ئەو بە ووتنی ئەوەی کە بایدن دەیەوێت ، بەشدارییەکانی ئێمە لە پاڵپشتی لە ئۆپراسیۆنە هێرشبەرانەکانی عەرەبستانی سەعوودی لە یەمەن لێبکۆڵێتەوە ووتی : ئێمە کاتێک پالثشتی لە هاوپەیمانەکانی خۆمان دەکەین ، ئەمە دەبێ لەگەڵ بەرژەوەندی و بەهاکانی ئیمە ش یەک بگرێتەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە