ووتەبێژی پێنتاگۆن : ڕووسیا بە دوای درووستکردنی هێرشێکی ساختەیە لە لایەن ئۆکراین ەوە تاکوو هێرشی بکاتە سەر
پەیامی کورد ... ووتەبێژی پێنتاگۆن : ڕووسیا بە دوای درووستکردنی هێرشێکی ساختەیە لە لایەن ئۆکراین ەوە تاکوو هێرشی بکاتە سەر
پێنتاگۆن ڕووسیای تاوانبار کرد کە بە دوای بیانوویەکی ساختەیە بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فڕانس ٢٤ ، جۆن کۆربی ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند ڕووسیا بە دوای درووستکردنی وێنای ساختەیە دەربارەی هێرشێک لە لایەن ئۆکراین ەوە تاکوو بەم بیانووەوە هێرش بکاتە سەر ئەم ووڵاتە .
کۆربی ڕایگەیاند کە بەڵگەگەلێک لە سەر ئەوەی پیلانی مۆسکۆ بۆ هەڵگرتنی فیلم لە هێرشی درۆئین و ساختەکارانەی ئۆکراین بۆ سەر ڕووسەکان بۆ سەڵماندن و سەپاندنی هێرشی ڕاستەقینە بۆ سەر دراوسێی لایەنگری ڕۆژئاوای خۆی لە بەردەست دایە .
جۆن کۆربی ووتەبێژی پێنتاگۆن ووتی : " ئێمە زانیاریگەلێکمان هەیە لە سەر ئەوەی کە ڕووسەکان بە ئەگەری زۆر دەیانەوێت بیانوویەک بۆ هێرش کردن درووست بکەن ."
ئەو بە ڕۆژنامەنووسانی ووت کە واشینتۆن لە سەر ئەم بیروباوەڕەیە کە دە
وڵەتی ڕووسیا بە نیازە هێرشێک لە لایەن ئەرتەش یا خود هێزە هەواڵگرییەکانی ئۆکراین ەوە لە دژی سنووری حۆکمڕانی ڕووسیا یا لە دژی خەڵکی ڕووس زمان ڕێک بخات .
کۆربی ووتی : وەکوو بەشێک لەم هێرشە ساختەیە ئێمە لەو باوەڕەداین کە ڕووسیا ڤیدیۆیەکی ڕیکلامی یا خود گرافیکی بەرهەم دەهێنێت کە بریتی لە لاشە و ئەو ئەکتەرانە دەبێت کە خەمباران و وێنەکانی ئەو شوێنانەی کە وێران بوونە بێننە سەر وێنا کردنەوە .
هەرچەندە نە کۆربی و نە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ ئاماژەیەکی بە دۆسیە و ئەو بەڵگانەی کە خۆی باسی لێوەدەکات نەکردووە .
کۆربی ووتی کە بەشێک لەم پیلانە ئەمەیە کە واپێدەچێت کەرەستە و کەل و پەلی سەربازی و نیزامی ئۆکراینی کە تێیدا کەڵکی لێوەردەگیرێت لە لایەن ووڵاتانی ڕۆژئاواییەوە دەستەبەر دەکرێت .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە