ووتەبێژی کۆشکی سپی : ئەمریکا پشتیوانی لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دەکات
پەیامی کورد ... ووتەبێژی کۆشکی سپی : ئەمریکا پشتیوانی لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دەکات
ئادرین واتسۆن، ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە ئیدانەکردنی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر لە هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا پشتیوانی لە سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکات.
ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بانگەشەی سوپای پاسدارانی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر "بنکەی ئەمریکی" ڕەتکردەوە. تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانگەیاندن بە ژێرخانی هیچ بنکەیەکی ئەمریکا لە عێراق و سووریە بڵاونەکراوەتەوە.
لە تاوانی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر شاری هەولێر، سوپای پاسداران لانیکەم پێنج هاووڵاتی ئاسایی کوشت کە منداڵێکی ساوای تەمەن ١١ مانگیان لەنێویاندا هەبوو.
ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە