ووتەبێژی کۆشکی سپی : تاقەتی ترامپ بۆ ڕوسیا و ئۆکراین تەواو دەبێت

پەیامی کورد   ...   ووتەبێژی کۆشکی سپی : تاقەتی ترامپ بۆ ڕوسیا و ئۆکراین تەواو دەبێت

ترامپ داوای لە ئۆکراینییەکان نەکردووە دان بە لکاندنی کریمە لەلایەن ڕووسیاوە بناسن
ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا سەبر لەدەست دەدات بەرامبەر شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین .

ووتەبێژی کۆشکی سپی ئێوارەی چوارشەممە ڕایگەیاند، دیار نییە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە یان نا.

ووتیشی : لە ئێستادا هیچ ڕاگەیاندنێک نییە سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان پووتین و ترامپ لە سەعوودیە لە مانگی ئایاردا.
ووتەبێژی کۆشکی سپی زیادی کرد: سەرۆکی ئەمریکا لە دانووستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراین بێزارە و تاقەتی لەدەست دەدات.

لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : ترامپ داوای لە ئۆکراینییەکان نەکردووە کە دان بە نیمچە دوورگەی کریمە دا بنێن (بۆ ڕووسیا)، کەسیش داوای لێنەکردوون ئەو کارە بکەن.

ووتەبێژی کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە: تەنها شتێک کە دەمانەوێت ئەوەیە لەسەر مێزی دانووستان دابنیشین و دان بەوەدا بنێین کە ئەم شەڕە دڕندانە زۆر زۆر درێژە بەردەوامە.


ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە