ووتەبێژی کۆمیتەی بەرگری پەرلەمانی تورکیا : پێویستمان بە ڕێگەپێدانی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ نییە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی کۆمیتەی بەرگری پەرلەمانی تورکیا : پێویستمان بە ڕێگەپێدانی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ نییە .
ووتەبێژی کۆمیتەی بەرگری پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند : کە هەڵوێستی ئانکارا سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ ی ڕووسیا بە بێ گۆڕانکارییە و تورکیا بۆ ئەم کارە پێویستی بە ڕێگەپێدانی ئەمریکا نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مۆراد بایباتوور ، ووتەبێژی کۆمیتەی بەرگری پەرلەمانی تورکیا ووتی : " تورکیا بڕیارەکانی خۆی دەدات و ئێمە لەمبارەیەوە نە لە ئەمریکا و نە لە هیچ کەسیكی دیکە ئیزن وەرناگرین .
ئەو جەختی کردەوە کە تورکیا ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری خۆی دەربارەی ئێس - ٤٠٠ وەرگرتووە و ئێمە لەمبارەیەوە پاشەکشە ناکەین
هەروەها ووتی : " ئێمە لە هەر دانیشتنێک ڕەزامەندی خۆمان بۆ درووستکردنی پەیوەندی باش لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکاندا پشتڕاست دەکینەوە بەڵام کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە مافی حۆکمڕانی ئێمەوە بێت ، ئەرکی ئێمەیە هەرشتێک کە بۆ پاراستنی مافەکانمان پیویست بێت ئەنجامی بدەین ."
بایباتوور ووتی : کە پەیوەندیگەلێک لە نێوان وەزارەتخانەکانی بەرگری و کاروباری دەرەوەی هەر دوو ووڵاتدا لە حاڵی ئەنجامدانە و نەخشەی ڕێگاکان لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ئاشکرا و ڕوون دەبیتەوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە