ووتەی ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە کاتی گەڕانەوەی حاجی یانه‌وه‌

پەیامی کورد   ...   ووتەی ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە کاتی گەڕانەوەی حاجی یانه‌وه‌ 

ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئائینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی دوایین رێوڕەسمە ئائینییەکان بەڕێوەدەچن و گەڕانەوەی گەشتی ئاسمانیش نێوەڕاستی ئەم مانگە دەست پێدەکات و گەشتی ووشکانیش کەمێک لەو وادەیە زووتر دەبێت".

نەبەز ئیسماعیل، ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئائینی هەرێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند، "حاجییان ئەمشەویش لە مەنا دەمێننەوە و سبەیش کۆتایی بە رێوڕەسمەکان دێت".

نەبەز ئیسماعیل ووتی، "سوپاس بۆ خودا، هەموو شتێک باشە و ئەم ساڵ هیچ حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە سەعوودیە گیانی لەدەست نەداوە". 

ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ووتیشی، "تەنیا رێکارێک مابێت ئەوەیە کاتێک حاجییان دەگەڕێنەوە، بە چەند کاتژمێرێک پێش گەڕانەوە دەچن تەوافی ماڵئاوایی دەکەن".

لەبارەی کاتی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان، نەبەز ئیسماعیل زیاتر ووتی، "دەسەڵاتی گەڕانەوە لای عێراقە، بەڵام بەگوێرەی زانیاری ئێمە، گەڕانەوەی گەشتی ئاسمانی ناوەڕاستی ئەم مانگە دەست پێدەکات و گەشتی وشکانیش کەمێک لەو وادەیە زووتر دەبێت".


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە