وورده‌کاری گفتوگۆی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشکرا ده‌کرێت
پەیامی کورد ... وورده‌کاری گفتوگۆی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشکرا ده‌کرێت
به‌پێی ڕاپۆرتێکی کارزان سه‌باح هه‌ورامی، هه‌ولێر و به‌غدا ده‌یانه‌وێت گرفته‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. سه‌رۆکوه‌زیرانی نویی عێراق ئاماده‌ییی ده‌ربڕیوه بۆ ئەوه‌ی گرفته‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش جه‌خت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌کاته‌وه و بریاره شاندێکی هه‌رێمی کوردستان بچێته به‌غدا و ته‌واوی ورده‌کاریی ڕێککه‌وتنه‌کان باس بکرێن.
ئامانج هه‌رکی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ڕایگه‌یاند: "شاندێکی پارتی و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته به‌غدا، شانده‌که‌ی حکوومه‌ت بۆ گفتوگۆکردنه له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گاز و بودجه و بابه‌تی وه‌زاره‌تی دیکه‌ی که ماوه‌ته‌وه وه‌ک پشکی پارتی له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که که حکوومه‌تی له‌سه‌ر پێک هێنراوه.
هاوکات به‌پێی ڕێککه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، له چوارچێوه‌ی چه‌ند خاڵێکدا هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له به‌ربژێرکردنی شیاع سوودانی کردووه بۆ بوون به سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، له به‌رانبه‌ردا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی که گه‌وره‌ترین لیستی شیعه‌ی په‌رله‌مانه و سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له‌وانه، به‌لێنی داوه که سه‌رجه‌م گرفته‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێن، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی کوردستان بچێته به‌غدا و له‌سه‌ر کۆی ئه‌و پرسانه قسه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بکات، پارتی دیموکراتی کوردستان جیا له شاندی حکوومه‌ت، شاندێکی خۆیشی ده‌نێرێته به‌غدا، چونکه به‌شێکی زۆری ئه‌و خاڵانه‌ی که له ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدادا چه‌سپێنراون، به پێداگریی پارتی و پرۆژه‌ی پارتی بووه.
ئامانج هه‌رکی گوتیشی: ''چوونی شانده‌که‌ی پارتی‌یش بۆ به‌غدا بۆ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌یه کە له‌گه‌ڵ پارتی کراوه تا ده‌ست به جێبه‌جێکردنی خاڵه‌کانی بکرێت و پارتی دوای کۆنگره به ڕوئیایه‌کی نوێوه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بکات و پێداگری له‌و خاڵانه‌ش بکات که ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر کراوه.
هاوکات فارس عیسا، سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''له به‌رنامه‌دایه که هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی دیاریکردنی بودجه‌ی کوردستان لە چوارچێوەی بودجەی عێراقی فیدراڵ‌دا سه‌ردانی به‌غدا بکات، ئه‌م سه‌ردانه گرنگه، چونکه حکوومه‌تی نوێی عێراق پێک هێنراوه و حکوومه‌تیش ئاماده‌ییی نیشان داوه بۆ گفتوگۆ، بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان سەرەتا بە ڕێژەی 17% بووە، دواتر کەم کرایەوە بۆ 12% و بۆ ئەمساڵیش ئەگەری زۆر ئەوەیە بە ڕێژەی 14٪ دیاری بکرێت.''
هاوکات له کۆبوونه‌وه‌ی 9ی 11ی 2022ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا په‌یوه‌ست به‌و پرسه بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە گفتوگۆ دەربارەی بڕیارێکی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە نەخشەڕێگای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و هەروەک لە بەرنامەی کاری (المنهاج الوزاری)ی کابینەی نوێ‌دا هاتووە و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند کراوە، بەتایبەت دۆسیەی ماددەی ١٤٠ی دەستوور تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و دۆسیەی نەوت و گاز و بەشداریی شایستەی هەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکان و بابەتی ماف و شایستە دەستوورییەکانی پێشمەرگە و بابەتەکانی دیکەی وەک پڕۆژەیاساکانی دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی فیدراڵی و نەوت و گاز.
دوای تاوتوێکردنی ئەم بڕگەیە، بڕیار درا شاندی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەم بەڕێزانە پێک بێت، وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها ڕاسپێردران لە چوارچێوەی مافە دەستورییەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا تایبەت بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان، لە نزیکترین کاتدا، دەست بە گفتوگۆ بکەن و جەخت کرایەوە لەسەر جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەتی فیدراڵی و ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر درا.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە