ووردەکاریگەلیک لە گفتۆگۆوە پشت پەردەکانی ئێران و میسڕ
پەیامی کورد ... ووردەکاریگەلیک لە گفتۆگۆوە پشت پەردەکانی ئێران و میسڕ .
لە شەوی سەفەری سەرۆککۆماری بەغدا ، بەرپرسانی هەواڵگری گشتی میسڕ لەگەڵ ٦ بەرپرسی پلە باڵای وەزارەتی هەواڵگری ئێران لە قاهیرە دیداریان کرد .
گۆڤاری فەڕەنسەوی " ئانتێلجێنس ئانڵاین " هەواڵ لە گفتۆگۆگەلێ نێوان ئێران و میسڕ دەدات و ئاشکرای کرد کە دەزگای هەواڵگری میسڕ لە سەر پاریزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەم ووڵاتە لە عێراق لەگەڵ تاران گفتۆگۆ دەکات .
" نیفین جامع " وەزیری تیجارەتی میسڕ لە ٥ی جووڵای هەواڵی لە زیادبوونی ٣٦٪ ی تیجارەتی دوو لایەنەی نێوان میسڕ و عێراق لە ساڵێ ٢٠٢٠ دا دابوو کە ئەمە خۆی نیشاندەری قووڵ بوونی پەیوەندی نێوان هەر دوو ووڵاتە .
بەڵام بە پێی ئەوەی کە گۆڤاری فەڕەنسەوی " ئانتێلجێنس ئانڵاین " ئاشکرای کردووە دەزگای هەواڵگری میسڕ لە حاڵی گفتۆگۆ لەگەڵ تاران لە سەر هەرجۆرە هەنگاوێکە .
ئەم گۆڤارە فەڕەنسەوەییە ڕایگەیاند کە : عەباس کامل " سەرۆکی هەواڵگری گشتی میسڕ ئارەزوومەندە تاکوو بەرزەفرێنییە دیپلۆماتییەکانی میسڕ لە عێراق ی لەگەڵ بەرژەوەندی بەرفراوانی ئێران لەم ووڵاتە دا پێچەوانەیی و یەکنەگرتنەوەی نەبێت .
پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکان بابەتی سەرەکی گفتۆگۆوەکانی ئێران و میسڕ
بە پێی ئەوەی کە لەم گۆڤارە فەڕەنسەوەییەدا هاتووە ، لە شوەێک کە " عەبدۆلفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسڕ لە ٢٧ی جووڵای بۆ بەغدا سەفەری کرد تاکوو لەگەڵ موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەبدۆڵلای دووهەم پاشای ئۆردون دیدار بکات بەرپرسانێک لە دەزگای هەواڵگری میسڕ لەگەڵ ٦ بەرپرسی پلە باڵا لە وەزراەتی هەواڵگری ئێران لە قاهیرە دیداریان کرد .
ئەم گۆڤارە هەروەها ووتی کە سەرۆکایەتی شاندی وەزارەتی هەواڵگری ئێران لە سەر شانی " ناسر کەنعانی " سەرۆکی نووسینگەی پارێزگاری بەرژەونەدییەکانی ئێران لە قاهیرە بوو.
لەم دانیشتنەدا شاندی میسڕی لە سەر گرینگی پاریزراو بوونی کۆمپانیاگەلی میسڕی لە عێراق جەختی کردەوە کە لە ڕاستیدا پەیامێکی ئاگادرکردنەوە بە دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە دوور هێشتنەوەی نوێنەرانی خۆی لە بەرژوەندییەکانی میسڕ لە عێراق ە
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە