ووردەکاری سەردانەکەی ئەمیری قەتەر بۆ عێراق ڕاگەێندرا

پەیامی کورد   ...  ووردەکاری سەردانەکەی ئەمیری قەتەر بۆ عێراق ڕاگەێندرا

تەمیم حەمەد ئەلسانی ئەمیری قەتەر و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووردەكاری كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو.
تەمیم حەمەد ئەلسانی ئەمیری قەتەر ڕایگەیاند : سەردانەكەم بۆ عێراق بەهۆكاری گرینگی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و قەتەرە بە ئامانجی فراوانكردنتر کردن لەتەواوی بوارەكاندا.
راشیگەیاند، كاردەكەین لەسەر شێوازەكانی فراوانكردن و پەرەدان بە پەیوەندییەكان و گەشەپێدانی بازرگانی لەنێوان هەردوو ووڵات.
هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی ڕایگەیاند : سەردانی ئەمیری قەتەر بۆ عێراق بەڵگەی قووڵی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو ووڵاتی دۆستە و قەتەر یەكێك لە هاوپەیمانە بەهێزەكانی عێراقە و هەوڵ دەدرێت پەرە بە پەیوەندییەكان بدرێت.
راشیگەیاندن هاوكاری ئەمنی و زانیاری لەنێوان هەردوو ووڵاتدا گفتووگۆی لەسەر كرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ، تەمیم بن حەمەد ئالسانی ئەمیری قەتەر گەیشتە بەغدا و لەلایەن موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ەوە پێشوازی لێكرا.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە