ووردەکاری سەردانەکەی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەگەێندرێت

پەیامی  کورد      ...   ووردەکاری سەردانەکەی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەگەێندرێت

بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بڕیارە سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت کۆببێتەوە.

عەبدۆڵڵا ئاکرەیی،

بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند : ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران موحەمەد جەواد زەریف گەیشتە بەغدا و ئەمشەو لەوێ دەبێت و سەردانی کەربەلا و نەجەف دەکات، هەروەها سبەی دوای نیوەڕۆ سەردانی ھەرێم دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت کۆدەبێتەوە و رەنگە لەگەڵ ھەندێک لایەنیشدا کۆببیتەوە، کە درەنگانی شەویش دەگەڕێتەوە ئێران.

بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران ڕوونیشی کردەوە، مەبەست لەو سەردانە، پتەوکردنی پەیوەندییەکانە و دەیانەوێت لە ڕووی بازرگانییەوە زیاتر پەیوەندییەکان پەرە پێبدەن، بە تایبەت لە خاڵە سنوورییەکان پەیوەندییە ئابوورییەکان بەھێزتر بکەن، ھەر بۆیە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و ئەمەش جاری یەکەم نییە و چوارەم جارە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە