ووردەکاری چۆنیەتی نۆژەنکردنەوەی بەندئاوی دەربەندیخان ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد ... ووردەکاری چۆنیەتی نۆژەنکردنەوەی بەندئاوی دەربەندیخان ڕادەگەێندرێت
ساڵی ٢٠١٧ له كوردستان بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕووی دا به‌هۆیه‌وه به‌ندئاوی ده‌ربه‌ندیخان زیانی زۆری به‌ر كه‌وت، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ر ئه‌وكات بڕی یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كرد، ئێستاش دووملیار و دووسه‌د و هه‌شتا ملیۆن دیناری تری بۆ ته‌رخان كردووه، تاكو به‌ته‌واوه‌تی نۆژه‌ن بكرێته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی حسێن، به‌ڕێوبه‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، ڕایگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دووه‌م جار بوودجه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی به‌ندئاوی ده‌ربه‌ندیخان دابین ده‌كات، له سه‌ره‌تادا بڕی یه‌ك ملیار دیناری ته‌رخان كرد، ئێستاش حكوومه‌ت زیاتر له دوو ملیار و دووسه‌د و هه‌شتا و دوو ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كردووین، بۆ چاكکردنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان کە به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٧ ەوە زیانی بەر کەوتبوو''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "پاره‌كه بۆ دیراسه و دیزاین زیان به بەشە گرینگه‌كانی به‌ندئاوه‌كه گەیشتووه، دووبارەكردنه‌وه‌ی ئامێره هه‌ستیاره‌كانی به‌ندئاوه‌كه، ڕووپۆشكردنی دیوی خواره‌وه‌ی به‌ندئاوه‌كه، چاكکردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی سه‌ربه‌ندئاوه‌كه و ئیناره‌كان چاك ده‌كرێنه‌وه، به‌شێكی گرینگی زه‌رەر و زیانه‌كان به‌ر به‌ندئاوی ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتووه و نۆژه‌ن ده‌بێته‌وه، ته‌مه‌نی به‌ندئاوی ده‌ربه‌ندیخان ٦٠ ساڵه و به‌رده‌وام پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هەیە''.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "به‌ندئاوی ده‌ربه‌ندیخان سێ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایی هه‌یه، به‌رده‌وام ئه‌وه‌نده ئاو له به‌ندئاوه‌كه‌دا هه‌یه كاریان پێ بكرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێت و، هه‌رسێ یه‌كه‌كه ئیش بكه‌ن، ئه‌وه ٢٤٩ مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن".
''ئێستا ئاستی ئاو له به‌ندئاوی ده‌ربه‌ندیخان یه‌ك ملیار و ٤٠٠ مه‌تر سێ جایە و، توانایی گلدانه‌وه‌ی دوو ملیار و ٦٠٠ مه‌تر سێ جا ئاوی هه‌یه''. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ندئاوی ده‌ربه‌ندیخان وای گوت.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە