ووردەکاری گرینگ سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا
پەیامی کورد ... ووردەکاری گرینگ سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا .
فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا - سێنتکام ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بە فەرمانی جۆ بایدن شەوی ڕابردوو پێنجشەممە ٢٥ی فێبریوەری هێرشگەلیکی ئاسمانی یان لە دژی ژێرخانگەلیک لە ڕۆژهەلاتی سووریا ئەنجام داوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا - سێنتکام لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی : " بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆککۆماری جۆ بایدن هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا ، سەرەتاکانی ئێوارە هێرشگەلێکی ئاسمانی یان لە دژی ژێرخانگەلی کەڵک وەرگیراوی گرووپە میلیشیا سەربازییەکانی ژێر پاڵپشتی ڕژیمی ئێران لە ڕۆژهەلاتی سووریا ئەنجام داوە . ئەم هێرشانە لە وولامدانەوەیەک بووە بە هێرشەکانی ئەم دواییە لە دژی کارمەندانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق " هەولێر " و هەڕەشە بەردەوامەکانی لە دژی ئەم فەرمانبەرانە پەسەند کراوە .
لە بەردەوامی ئەم پەیامە تویتەرییەدا ئەم کۆمیتەیە دا هاتووە کە ئەم هەنگاوە لە ووڵامدانەوەی بووە بۆ هێرشەکانی ئەم دواییە لە دژی فەرمانبەرانی ئەمریکا و هیزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەڕەشە بەردەوامەکان لە دژی ئەم فەرمانبەرانە پەسەند کراوە .
هەروەها لە کاردانەوە بە ئەم هێرشانە ، بەرپرسانی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی هێرشی ئاسمانی ڕۆژی ڕابردووی ئەمریکایان بۆ سەر سووریا مەحکووم کردووە .
ڤلادیمیر جەبارۆف ، جێگری یەکەمی شەورای فێدراسیۆنی ڕووسیا لە کاروباری نێودەوڵەتی ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بە نایاسایی ناو دەبات و ووتی : ئەمە بە تەواوی نایاساییە چوونکە لێرەدا باس لە هێرش بۆ سەرووڵاتێکی سەربەخۆیە . سووریا لە هەر بوارێکدا مافی هەیە پێداچوونەوە بۆ ئەم رووداوە بکات ئەم ئەمە ڕووداوێکی مەترسیدارە و دەتوانێ بە زیاتر بوونی کێشەکان و دۆخەکە لە ناوچەکە بەرەوپێش بڕوات .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە