ووردەکاری گەلێکی نوێ لە سێ هێرشی فڕۆکەگەلی بیفڕۆکەوان بۆ سەر مۆڵگە و بنکەگەلی هەستیاری ئەمریکا لە عێراق

پەیامی کورد      ...   ووردەکاری گەلێکی نوێ لە سێ هێرشی فڕۆکەگەلی بیفڕۆکەوان بۆ سەر مۆڵگە و بنکەگەلی هەستیاری ئەمریکا لە عێراق .

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ووردەکاری گەلیکی نوێ لە سێ هێرشی فڕۆکەگەلی بیفڕۆکەوان بۆ سەر مۆڵگە و بنکەگەلی هەستیاری ئەمریکا لە عێراق بڵاوکردەوە کە نیشان دەدات نیگەرانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی ئەمریکا لە ڕەوەندی زیاردبوونی ئەم هێرشانەیە .

ئەم ڕۆژنامەیە ڕۆژی ڕابردوو لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی نووسی : گرووپگەلی چەکداری دژبەری ئەمریکا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣ هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی لە شەو بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی ئەمریکا لە عێراق دا هەبووە .

ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری سێ بەرپرسی ئاگادار ڕایگەیاند هێرشی یەکەەم پێش نیەوەی شەوی ١٤ ی ئەیپریل بنکەیەکی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکای لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردووەتە ئامانج .

پێشتر یش ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ڕایگەیاندبوو ئەم هێرشە سەرەڕای ئەوەی کە زەرەرو زیانی مرۆیی بەدواوە نەبوو بەڵام نیگەرانی زۆری بۆ کۆشکی سپی و هەروەها پێنتاگۆن درووست کرد .

هێرشەکەی دیکە ش سەرلەبەیانی ٨ی مەی لە بنکەی عین الاسد لە ئەنبار ئەنجام درا . " واین مارۆتۆ " ووتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختی کردەوە کە ئەم هێرشە زەرەر و زیانی مرۆیی نەبووە بەڵام زەرەر و زیانگەلێکی گیاندووەتە بنکەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی .

لە هێرشی سێهەم یش دا لە دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی فڕۆکەخانەیی لە ناوچەی حەریر لە باکووری هەولێری کردووەتە ئامانج .

نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرش ەش زەرەرو زیانی گیانی یا ماددی نەبووە بەڵام نیگەرانی بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زۆر زیاتر کردووە

سێ بەرپرسی ئەمریکی ئگادار لەم بابەتە جەختیان کردەوە کە پارچەگەلێک لەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیان دۆزیوەتەوە و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکە درووستکراوی ئێران ە یا خود لە تەکنۆڵۆژیاکانی بەەرهەم هاتووی لە ئێران درووست کراوە .


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە