ووڵاتانای ١+٤ ی یەکیتی ئەورووپا و ئێران باسی گرێبەستێک دەکەن کە هەفتەی داهاتوو لە ڤییەننا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت

پەیامی کورد      ...     ووڵاتانای ١+٤ ی یەکیتی ئەورووپا و ئێران باسی گرێبەستێک دەکەن کە هەفتەی داهاتوو لە ڤییەننا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت

یەکیتی ئەورووپا، چین، فەڕەنسا، ئاڵمانیا، ڕووسیا، بەریتانیا و کۆماری ئیسلامی لە کۆتایی دانیشتنە ئۆنلاینییەکەی کۆمیسیونی هاوبەشی بەرجام، باسی گرێبەستێکیان کرد بۆ بەدواداچوونی دانووستانەکانیان لە هەفتەی ئایندە لە ڤییەننا
ئەمریکا بەشدارە لە دانووستانەکانی هەفتەی داهاتوو لە ڤییەننا و جەختی لەوەش کردووە بۆ گفتوگۆی «ڕاستەوخۆ» لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئامادەیە. 

بەشداربووان لەم دانیشتنەدا جەختیان لە «بەڵێنی»خۆیان بە مەبەستی پاراستنی گرێبەستی ئەتۆمی ساڵی ۲۰۱۵ کردەوە.

 ڕێکخراوی ئەورووپا پێشتر ڕایگەیاندبوو که تەکەزی دانووستانەکانی ڕۆژی هەینی «ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام»ە.

کۆماری ئیسلامی و زلهێزە جیهانییەکان لەم دانیشتنە ئۆنلاینەدا، دەربارەی ڕێگاکانی گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبردنی «تەواو» و «کاریگەری» گرێبەستی ناوەکیی ساڵی ٢٠١٥ دانووستانیان کرد.

 بەشداربووان هەروەتر ڕایانگەیاند کە لە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام پێشوازی دەکەن.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە