ووڵاتانی عەرەبی گەمارۆدەری قەتەر ، سێشەممە لە عەرەبستان دیدار و چاوپێکەتن ئەنجام دەدەن
پەیامی کورد ... ووڵاتانی عەرەبی گەمارۆدەری قەتەر ، سێشەممە لە عەرەبستان دیدار و چاوپێکەتن ئەنجام دەدەن
وولاتانای عەرەبی دەورووبەری کەنداوی فارس ڕۆژی سێشەممە ل ەعەرەبستانی سەعوودی دیدار دەکەن تاکوو بابەتی پەیوەندیدار بە قەتەر بخەنە بەر باس و چارەسەری بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ، ڕیاز و هاوپەیمانییەک لە ووڵاتانی دەورووبەری کەنداوی فارس لە ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی خۆیان لەگەڵ دەوحە بە هۆی نزیک بوونی زیاد لە ئاستی پێویستی لەگەڵ تاران و پاڵپشتی قەتەر لە گرووپگەلی تووندڕەو داخست و گەمارۆگەلیکیان لە دژی قەتەر گرتەبەر و پەسەندیان کرد .
شەورای هاوکارییەکان کەنداوی فارس بریتی لە ووڵاتانی گەمارۆدەری قەتەر " بەەحرەین ، عەرەبستانی سەعوودی ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، کووەیت ، عۆممان و قەتەر " ڕۆژی سێشەممە دەربارەی ئەم پەیوەندییەوە بڕیار دەدەن .
ئەنوەر گارگاش ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەبووزەبی ، لە ٢٢ی دیسەمبەر لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی کە کەشی سیاسی و کۆمەلایەتی لە کەنداوی فارس لە دوای کۆتایی پێهێنانبە کێشەکانی قەتەرە بەڵام ڕەخنەی خۆی ئاراستەی میدیاکانی ئەم ووڵاتە کرد .
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە