ووڵاتی ئاڵمانیا بڕیارێکی گرینگ سەبارەت بەو کۆمپانیانەی کە کۆچبەران بۆ بێلاڕووسیا دەگوازنەوە دەرکرد
پەیامی کورد ... ووڵاتی ئاڵمانیا بڕیارێکی گرینگ سەبارەت بەو کۆمپانیانەی کە کۆچبەران بۆ بێلاڕووسیا دەگوازنەوە دەرکرد
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا رایگەیاند، سزای ئەو کۆمپانیانە دەدەن کە کۆچبەران بۆ بیلاڕووسیا دەگوازنەوە و لە داهاتوودا گەشتەکانیان بۆ ئەورووپا قەدەغە دەکرێت، هەروەها بەهۆی مامەڵەشی لەگەڵ دۆسیەی کۆچبەران "پرسی سزادانی بیلاڕووسیا یەکلایی بوەتەوە،".
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بەرلین سزای سەرجەم ئەو کۆمپانیانە دەدات کە کۆچبەران بۆ بیلاڕوسیا دەگوازنەوە و لەداهاتوودا ئەو کۆمپانیایانە رێگەیان پێنادرێت گەشتەکانیان بۆ ئەورووپا ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی مامەڵەکردنی نەگونجاوی بیلاڕووسیا لە دۆسیەی کۆچبەراندا، ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بڕیاریانداوە سزا بەسەر دەسەڵاتدارانی مێنسکدا بسەپێنن.
پەیوەست بەم بابەتەش هێڵی ئاسمانی بیلاڕوسیا بڵاویکردەوە، گەشتی هاووڵاتیانی عێراق، سووریا و یەمەن لە لە دوبەی یەوە بۆ مێنسک راگیراوە و ئەو کۆمپانیایانەی هاووڵاتیانی ئەو سێ ووڵاتە بۆ بیلاڕووسیا بگوازنەوە، سزادەدرێن.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە