ووڵاتی ئیتاڵیا ئاستی نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ووڵاتی ئیتاڵیا ئاستی نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە
ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆما له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ تايانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا كۆبووه‌وه، بریار دراوە ئیتاڵیا نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان بەرز بکاتەوە.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيتالى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاری هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و ووزه‌دا، گفتوگۆيان كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئيتاليا، دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئيتاليا ده‌ڕوانن و خوازيار و ئاماده‌ى فراوانكردنى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شن.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که ئاستی نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمی کورستان له کونسووڵخانه‌وه بۆ کونسووڵخانه‌ی گشتی، به‌رز ده‌که‌نه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی ووڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە