ووڵاتی سەعوودیە : جیهان دەبێت بە یەکجاری ڕێگری لە پێشێلکارییە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات.

پەیامی کورد   ...  ووڵاتی سەعوودیە : جیهان دەبێت بە یەکجاری ڕێگری لە پێشێلکارییە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات.

شانشینی سەعوودی دەیەوێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەی بەرپرسیاریەتی خۆی لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ئێران لە ڕێکەوتنە نێوەنەتەوەییەکان بەجێ بگەیێنێت و ڕێگری لە پێشلکارییەکانی ئەو ووڵاتە بگرێت.

 دەزگای هەواڵدەری سەعوودیە "واس"ڕۆژی هەینی ۲ی ئۆکتۆبری ۲٠۲٠ی زایینی، وەزیری دەرەوەی شانشینی سەعوودیە شازادە " فەیسەڵ بن فەرحان ال سەعوود" گوتی: سەعوودیە پێی وایە ڕێکەوتنی ناوەکی "برجام" نەیتوانیوە ڕێگرێکی ووڵامدەر لە بەرامبەر ئامانجە ئەتۆمییەکانی ئێراندا بێت، ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی سەعوودیە لە میانەی مەراسمێکی ئاژانسی ووزەی نێونەتەوەیی بوو کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی لەناوبردنی تەواوەتی چەکی ئەتۆمییەوە پێکهێنرابوو.

پێشتریش شانشینی سەعوودی ڕایگەیاندبوو کە پێویستە لە ئاستی نێونەتەوەیدا ووڵامێکی یەکجاری و جیددی لە بەرامبەر پێشلکارییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی تاران بدرێتەوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە