ووڵاتی لوبنان سکاڵای لە سەر ئیسرائیل تۆمار کرد
پەیامی کورد ... ووڵاتی لوبنان سکاڵای لە سەر ئیسرائیل تۆمار کرد
نه‌جیب میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان به وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند لوبنان سكاڵا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل تۆمار ده‌كات، ئه‌و ڕوداوانه‌شی له سنووره‌كانی باشووری لوبنان ڕووده‌ده‌ن جێگای نیگه‌رانین
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا كه له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه دژی ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد حێزبۆڵڵا و سوپای ئیسرائیل له ناوچه سنوورییه‌كانی لوبنان چه‌ندین مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ی یه‌كتر كرد له‌به‌رامبه‌ریش دا نه‌جیب میقاتی له ووتارێكدا رایگه‌یاند داوام له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان كرد سكاڵایه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات دژی ئیسرائیل له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان به وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و ڕووداوانه‌ی له سنووره‌كانی باشووری لوبنان ڕووده‌ده‌ن جێگای نیگه‌رانین ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ڕۆڵی سوپا ده‌كه‌ینه‌وه له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئاشتی به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له لوبنان
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان به‌وه‌كاله‌ت، وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی تاوانكارییه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه باسی له‌وه‌شكرد، "هۆكاره‌كانی شه‌ڕی غه‌ززه ناسراون كه بۆ نه‌بوونی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ پرسی فه‌ڵه‌ستین ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە