ووڵاتێکی ئەورووپایی لە بڕیاریکدا خیانەتی لە کورد کرد

پەیامی کورد   ...   ووڵاتێکی ئەورووپایی لە بڕیاریکدا خیانەتی لە کورد کرد

له‌نوێترین بڕیاریدا حكوومه‌تى سوید ڕایگه‌یاند، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان ڕاده‌گرێت‌و هیچ جۆره‌ پشتیوانیه‌كیش له‌یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌)‌و پارتى یه‌كێتى دیموكراتى (په‌یه‌ده‌) ناكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا كاردانه‌وه‌ى توند نیشاندراو هاوسەرۆکی كه‌نه‌كه‌ ده‌ڵێت:"ئه‌و بڕیاره‌ گورزێکە لەدیموکراسی‌و ئاسایشی جیهان".
حکوومەتی سوید ڕایگه‌یاند، له‌هه‌موو جۆره‌ په‌یوه‌ندی و پاڵپشتیه‌ك له‌گه‌ڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه‌)و پارتى یه‌كێتى دیموكراتى (په‌یه‌ده‌) دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازى‌ و سیاسییه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وو به‌هێزیان له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) هه‌یه‌.
بڕیاره‌كه‌ى حكوومه‌تى سوید كاردانه‌وه‌ى توندى لێكه‌وته‌وه‌و ڕەخنەی زۆرێک لە چالاکانی کوردى به‌دوای خۆیدا هێناو جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ بەئامانجی نزیک بوونەوەیه‌ لەتورکیا بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی له‌ڕێكخراوى په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به‌(ناتۆ).
ئەحمەد کەرەموس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه‌) ڕایگه‌یاند، ئه‌و بڕیارە بۆ ئەوەی چیتر پشتیوانی لەیەپەگەو پەیەدە نەکات، بڕیارێکە بە تووندی دژایەتی پێوەرە دیموکراسیەکان‌ و بەهاکانی سوید دەکات‌و گورزێکە لەدیموکراسی‌ و ئاسایشی جیهان.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "تورکیا ئەندامێتی لە ناتۆ بۆ فشارخستنەسەر سویدو جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی بەکاردەهێنێت، كوردانیش ئەم بڕیارە، بە پەلاماردانی حکومەتی سوید بۆ داواکارییەکانی ئەردۆغان دەزانن".
له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ کوردۆ باکسی نووسەرو توێژەری کۆمەڵایەتی (سویدی-کورد) نیگه‌رانى خۆى نیشاندا له‌و بڕیاره‌و دژایه‌تی كردنى ڕۆژئاواى كوردستان‌و لێدوانەکەی تۆبیاس بێلسترۆمی وەزیری دەرەوەی سوید یشى بە بێ ڕێزی وەسفکرد به‌رامبه‌ر گه‌لى كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان.
ئه‌وه‌شى ووتوه‌، "بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی لانیکەم 11 هەزار گەنجی کورد لەپێناو سەلامەتی هەمومان گیانی خۆیان بەخشیوە، لێدوانەکەی بێڵسترۆم ناخۆش‌و بێڕێزییه‌".
 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە