ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئێف ٢٢ دەفرۆشێتە ئیسرائیل
پەیامی کورد ... ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئێف ٢٢ دەفرۆشێتە ئیسرائیل
ویلایەتەیەکگرتووەکان فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئێف ٢٢ دەفرۆشێتە ئیسرائیل ویلایەتەیەکگرتووەکان پێشنیاری فرۆشتنی فڕۆکەگەلی شەڕکەری نەسڵی پێنجەمی F-22 Raptor بە ئیسرائیلی پەسەند کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە گۆڤاری Air Recognition ، لە دوای بڕیاردان دەربارەی فرۆشتنی فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری F-35 Lightning II بە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، ئێستا ویلایەتەیەکگرتووەکان بە فرۆشتنی نزیکەی ٥٠ دانە فڕۆکەی شەڕکەری F-22 Raptor بە بەهای نزیکەی ١٠.٤ میلیارد دۆلار بە ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیوە کە ئەم بڕیارە بڕیارێکی بێ وێنەیە چوونکە ئەم فڕۆکە شەڕکەرە تاکوو ئیستا هیچ کات بە وولاتانی بیانی نەفرۆشراوە .
لە مانگی ئۆکتۆبەردا گۆڤاری Breaking Defense ڕایگەیاندبوو کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە دەستەبەرکردنی دەستپێڕاگەیشتنی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل بە سەتەلایتگەلی شاروەی سیستەمی سەرووی سووری بۆشایی ئاسمان هۆشداردەر دەربارەی هاوێشتنی مووشەک گەلی بالێستیک SBIRS فرۆشی فڕۆکەگەلی شەڕکەری نەوەی پێنجەمی جۆری F-35 Lightning II بە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی قەرەبوو کردووەتەوە و بەم شێوەیە دڵی تەلئەڤیڤی بە دەست هێناوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە