+ وینە ... پلەکانی گەرما لە ڕۆژئاوای کەنەدا گەیشتە ٥٠ پلەی سانیگراد ژێر سفر
پەیامی کورد ... پلەکانی گەرما لە ڕۆژئاوای کەنەدا گەیشتە ٥٠ پلەی سانیگراد ژێر سفر .
ئاراستەیەکی کەش و هەوای سارد ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژئاوای کەنەدای گرتووەتەوە . سەرمای کەش و هەوا لە هەندێک لە ناوچەکان دا بۆ ٥٠ پلەی سانتیگراد ژێر سفر گەیشتووە کە ئەم ڕێژەیە لە ئاستێکی بێوێنەدا هەژمار دەکرێت ڕێکخراوی ژینگەی کەنەدا ژمارەیەک لە شارە ڕۆژئاواییەکان لەوانەش ساسکتۆن ی خستووەتە دۆخی هۆشدارییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سەرمای قورس و سەخت دا . بە ووتەی سەرچاوەگەلی کەشناسی ئەم سەرمایە بە هۆی هاتنی جیبهەیەکی پڕ فشار لە بەستەڵەکی باکوور ەوە بۆ چەندین ڕۆژ لە پارێزگای ساسکاچوان بەردەوامی دەبێت .
بە ووتەی دامەزراوە دەوڵەتییەکان ، ڕۆژی یەکشەممە لانیکەم ئاستی پلەکانی گەرما لە شاری ڕبیت کێتڵ لە باکووری ڕۆژئاوای کەنەدا گەیشتووەتە ٥٠ پلەی سانتیگراد لە بن سفر
سەرمایەکی بێوێنە لە ئێستادا ڕۆژئاوای کەنەدای گرتووەتەوە کە هاوینی ئەمساڵ لە هەمان ووڵاتدا زیاتر لە ١٣٠ کەس بە هۆی بەرزبوونی پلەکانی گەرما لە ئاستێکی بێوێنەدا گیانی خۆیانیان لە دەستدا .
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی کەنەدا هۆشداری بە هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتە داوە سەبارەت بە مەترسی گیان لە دەستدان بە هۆی سەرما و سەهۆڵبەندان لە ئەندامانی لەش و سەرمابردوویی یەوە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە