وێنەگرێکی کوردی باکووری کوردستان دەبێتە باشترین وێنەگری مێژوویی بۆ ساڵی
پەیامی کورد ... وێنەگرێکی کوردی باکووری کوردستان دەبێتە باشترین وێنەگری مێژوویی بۆ ساڵی ٢٠٢١
محەممەد مەعسون سوەر، فۆتۆگرافەرێکی شاری دیاربەکری باکووری کوردستانە، لە پێشبڕکێی فۆتۆگرافی مێژوویی نێودەوڵەتی ( Historic Photographer of the Year 2021) بەشدار بوو کە لە نێو ٤٠ وێنەگری جیهاندا، وەک باشترین وێنەگر هەڵبژێردرا.
سوەر بە ٢٦ وێنەی مێژوویی شارەکانی باکووری کوردستان بەشداری لەو پێشانگایەدا کردووە، بەڵام بە وێنەیەکی پەیکەری پاشای کۆماگە، کە پەیکەرەکە لە شاری سامسووری باکووری کوردستانە، لەسەر چیای نەمروود، توانی ببێتە باشترین وێنەگری ساڵ و وێنەکە بە باشترین هەڵبژێردرا.
لە نێو وێنەکانیدا پەیکەری دوو پاشای کۆماگە لە نێو بەفر، کە سەرنجی بەڕێوبەرانی ئەو پێشبڕکێیەی ڕاکێشاوە.
ئەو پیشبڕکێ جیهانییە ساڵانە لە بەریتانیا ئەنجام دەدرێت، هەزاران وێنەگر لە سەرانسەری جیهان بەشداری تێدا دەکەن، ٤٠ وێنە دەچنە قۆناغی فایناڵ و وەک باشترین وێنە هەڵدەبژێردرێن.
ئەو پێشبڕکێیە جیهانییە و لەلایەن History Hit TV, Sky History TV، دەزگای پاراستنی سروشتی بەریتانیا (Historic England)، کۆمەڵەی هونەری وێنەی مێژوویی و Trip Historic ئەنجام دەدرێت.
شایانی ئاماژەیە، محەممەد مەعسوون سوەر لە ساڵی ٢٠١٧ دا بە دوو وێنەی دیاربەکر بەشداری لە هەمان پێشبڕکێدا کردووە، لەو پێشبڕکێیەشدا توانیویەتی لە نێو ٤٠ وێنە، وێنەکانی بە باشترین وێنە هەڵبژێردرێن.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە