+ وێنە ... ئیسرائیل بنکەکانی سوپای پاسداران لە نزیک بنکەیەکی مووشەکی ڕووسیا بۆمباران کرد ، کوژراو برینداری زۆریش هەیە

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل بنکەکانی سوپای پاسداران لە نزیک بنکەیەکی مووشەکی ڕووسیا بۆمباران کرد ، کوژراو  برینداری زۆریش هەیە

 ئیسرائیل هێرشی کردەوە سەر سوپای پاسداران وەک هەمیشەش ئێران ئەم هێرشانە دەشارێتەوە
 بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢١ ئیسرائیل بنکە هاوبەشەکانی سوپای پاسداران و حیزبۆڵڵای لوبنانی لە بەندەری لازقیە و نزیک لە بنکەیەکی مووشەکی ڕووسیا کردە ئامانج.
تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی سووریا ئەم هێرشەی ئیسرائیلی پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئاشکرای نەکرد کە چەند مووشەکی ئیسرائیلی لە بنکەکە دراون و چەند کەس کوژراون و چەند کۆگای چەک و مووشەک تەقێندراونەتەوە!

بەندەری لازقییە کە دەکەوێتە سەر دەریای ناوەند سەرەکیترین بەندەری بازرگانی سووریایە.

ڕووسیا کە گەورەترین هاوپەیمانی ئەسەد بووە لە جەنگی ناوخۆی سووریادا، لە بنکەی ئاسمانی حەمیمیم ەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات کە ٢٠ کیلۆمەتر لە لازقییەوە دوورە


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە