+ وێنە ... ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد     ...   ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کۆچی دوایی کرد

ئەمرۆ دووشەممە ١٣ی دیسەمبەری ٢٠٢١ ، ئیكرام عەلی هیدایەت ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

میدیای فەرمی یەکێتی لە راگەێندراوێکدا باسی لەوەشكردوە، "ئیكرام عەلی (مامۆستا ئیكرام)، ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی دیسەمبەری ٢٠٢١ کۆچی دوایی کردوە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی لەکۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە ئیكرام عەلی، ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خراوەتە ژێر چاودێری چڕی پزیشکییەوە، ئەمڕۆش کۆچی دوایی ناوبراو راگەێندرا.
ئیكرام عەلی دانیشتووی سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بوە و لە دوایین پلەی لەریزەکانی یەکێتیدا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان بوە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە