+ وێنە ... ئەو گیاندارەی کە چەندین کاتژمێر ئینتەرنێتی دانیشتوانی بریتیش کۆڵۆمبیا " ڤانکۆڤەر " ی پچڕاند !
پەیامی کورد ... ئەو گیاندارەی کە چەندین کاتژمێر ئینتەرنێتی دانیشتوانی بریتیش کۆڵۆمبیا " ڤانکۆڤەر " ی پچڕاند !
دانیشتووانی بەشگەلێک لە باکووری ڕۆژئاوای بریتیش کۆڵۆمبیا " ڤانکۆڤەر " ی زیاتر لە ٨ کاتژمێر بە بێ ئینتەرنێت مانەوە ، لە بەر ئەوەی کە سەگێکی ئاوی لەگەڵ بڕینەوەی دارێک ، زەرەری جیددی بە تۆڕی گەیاندنی ئینتەرنێت گەیاندبوو .
لانیکەم ئینتەرنێتی ١٤ شاری بچووک لە دەورووبەر پچڕا ، باب گامەر ، یەکێک لە بەرپرسانێک کە بۆ BC Hydro کار دەکات لەمبارەیەوە ووتی : ئەمە نائاساییە بەڵام هەر چەند وەخت جارێک ڕوودەدات ".
خاوەنانی کەسب و کارەکان لەناکاو تێگەیشتن کە چیتر ناتوانن حەقی دەست و پارەکانیان لە ڕێگای کارتگەلی بانکی یەوە بە دەست بهێنن .
ساڵی ڕابردوو لە بریتیش کۆڵۆمبیا ٩٠٠ کەس لەگەڵ پچڕانی لەناکاوی ئینتەرنێت بەرەوڕوو بوونەوە کە ئەمەش لە ڕێگای جاوینی کەیبڵەکانەوە ڕوویدابوو !
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە