+ وێنە ... بۆ ئەو کەسانەی کە نیازی گەیشتنیان بە ووڵاتی ئاڵمانیا هەیە
بۆ ئەو کوردانەی کە خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن بۆ گەیشتنیان بە ئاڵمانیا
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی گرینگ لە ووڵاتی ئاڵمانیاوە ڕایگەیاند : ئەم وێنەیەی کە لە هەوالەکەدا دەبینرێت پەیوەستە بە یەکێک لە کەمپەکانی پەنابەران لە ووڵاتی ئاڵمانیاوە .
ئەم کەمپە کە نموونەیەکە لە سەدان کەمپی دیکە شموولی ئەو پەنابەرانە دەبێت کە بۆ یەکەم جار سەردانی ووڵاتی ئاڵمانیا دەکەن و لە یەکەم هەنگاودا دەبێ لەم کەمپەدا بمێننەوە .
کەمپەکە زیاتر لە ٢٧٠٠ کەسی تێدا دەژیت و لە دۆخێکی زۆر نالەبار کات بە سەر دەبەن . و هەروەها دۆخی دەروونی و نەفسی ئەو کەسانەی کە دەچنە ئەم کەمپەوە بە ڕادەیەکی زۆر ناجێگرەوە و زۆر خراپە و زۆربەی کاتیش پەنابەرەکان لە بەر ئەو دۆخە ناخۆشەی کە تێیدان دەکەونە شەڕ و تێکهەڵچوونەوە .
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە پۆلیسی ئاڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٨ دا ٣٣٠ ئۆپراسیۆنی لەمبارەوە پێک هێناوە و ساڵی ٢٠٢٠ یش ئەم ئۆپراسیۆنانە گەیشتووەتە ٩٠٥ حاڵەت .
تاوانی ئەو کەسانە بە هۆی خراپی دۆخی ناو کەمپەکەوە دەبێتە هۆکاری دزی کردن و شەڕ و لە یەکدان و تەنانەت بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر یش .
بۆیە لێرەوە هەم وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و هەمیش وەک ئەرکێکی مرۆیی پێویستە ئاگاداری ئەو کەس و لایەنانە بن کە وەکوو قاچاخچی ڕێگە و شوێنی ناڕاستتان پێ نیشان دەدەن . مەکەونە داوی ئەم کەس و شوێنانەوە . چوونکە بە ڕاستی باشیان ووتووە " دەنگی دهۆڵ لە دوورەوە خۆش ە "
لێرەوە بۆ زیاتر گەیاندنی زانیاری سەبارەت بە ئەو پەنابەرانەی کە دەڕۆنە ووڵاتی ئەورووپایی یەوە تا ئەو ڕادەیەی کە بتوانین هەواڵی ڕاستتان پێ ڕادەگەێنین لە ڕێگای ڕاپۆرت و هەواڵەوە
هەواڵی زیاتر بڵاو دەکەینەوە ....
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە