+ ... وێنە بۆ ڕای گشتی : بە کارهێنانی ئەم دەرمانە قەدەغە کرا و ئەگەری مردن لە بە کار هێنانی زۆرە
پەیامی کورد ... بۆ ڕای گشتی : بە کارهێنانی ئەم دەرمانە قەدەغە کرا و ئەگەری مردن لە بە کار هێنانی زۆرە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق له نووسراوێكی فه‌رمیدا سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندرووستیه‌كانی خۆی له به‌كارهێنانی جۆره شروبێك كه بۆ كۆكه و هه‌ڵامه‌ت به‌كارده‌هێندرێت ئاگادارده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌ینێت، ئه‌و جۆره شروبه بۆته هۆی هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له منداڵان له ووڵاتی ئۆزبه‌كستان.
به گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق كه واژۆی عه‌دنان جه‌بار نیعمه یاریده‌ه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كۆگا و دابه‌شكردنی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق چاودێری ڕاگه‌یندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئۆزبه‌كستانی كردوه كه تیایدا تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌كات 18 منداڵی ئۆزبه‌كستان به‌هۆی خواردنی شه‌ربه‌تێك له‌جۆری (Doc-1max)ی دژه سه‌رما و كۆكه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (Marion Biotech)ی هیندستانه‌وه دروستكراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و ده‌رمانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی كیمیایی ژه‌هراوی به‌ناوی (گلایكۆڵ ئه‌سیلین) له‌خۆده‌گرێت، بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و منداڵانه و پێویسته ئاگاداری به‌كارهێنانی بن.
تاوه‌كوو ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی نووسراوی ئاگاداركردنه‌وه، به‌فه‌رمی به‌كارهێنانی ئه‌و شرووبه‌ی قه‌ده‌غه نه‌كردوه تاوه‌كوو له هیچ ناوه‌ند و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ته‌ندرووستی به‌كارنه‌هێندرێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە