+ وێنە ... بە فەرمانی " وەزیری پێشمەرگه " پلەی " ٥۷٨۷ " پلەدار و فەرمانبەری پێشمەرگە بەرزکرایەوە

پەیامی کورد    ...   بە فەرمانی " وەزیری پێشمەرگه " پلەی " ٥۷٨۷ " پلەدار و فەرمانبەری پێشمەرگە بەرزکرایەوە.

سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی، پلەی پێنج ھەزار و ٧٨٧ پلەدار و پێشمەرگە بەرز کرایەوە و بڕیارە وەجبەیەکی دیکەش لە ئەنجوومەنی وەزیران بگەڕێتەوە و ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە، ئەم مانگە بەپێی پلەی تازە مووچەیان بۆ دەبەسترێت.

میران بەکر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ''پاڵپشت بە ماددەی چواردەی سیستەمی ژمارە شەشی ساڵی ٢٠١١ پەیڕەوی ئیلزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە، تایبەت بە یاسای ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠٠٧ و ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوبەرایەتیی ئیدارەی گشتی ژمارە ٦٠٣٣ لە ٤/١٢/٢٠١١ تایبەت بە ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بڕیار درا کە پلەی پێنج هەزار و ٧٨٧ پلەدار و پێشمەرگە کە سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکانن بەرز بکرێتەوە.''

میران بەکر ووتیشی: ''پێشتر وەجبەیەکی دیکە پلەیان بەرز کرایەوە کە زیاتر لە چوار ھەزار کەس بوون و مووچەشیان بۆ بەسترا و ئەمە دووەم وەجبەیە پلەیان بەرز دەکرێتەوە و ئەم مانگەش بەپێی پلە مووچەیان بۆ دەبەسترێت.''

ووتیشی: ''ئەوەی گەڕاونەتەوە پلەدار و پێشمەرگەن و ھی ئەفسەرانیش لە ئەنجوومەنی وەزیرانە کە ئەوانیش ژمارەیان زۆرە و چاوەڕێ دەکەین ناوی ئەوانیش بگەڕێتەوە و پلەیان بەرز بکرێتەوە.''

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بە فەرمانێکی فەرمی وەزیری پێشمەرگە پاڵپشت بە ماددەی ١٤ لە سیستەمی ژمارە ٦ی سالی ٢٠١١ پەیڕەی " سەربازی ، نیزامی " ڕاژەو خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠٠٧ و هەروەه ئاماژە بە فەرمانی وەزاری لە وەزارەتی پێشمەرگە بەریوبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە ٦٠٣٣ لە ٤ی ١١ی ٢٠١١ تایبەت بە ڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بڕیامندا بە بەرزکردنەوەی پلە ٥٧٨٧ پلەدار و پێشمەرگە کە سرە بە " دیوانی وەزارەت و لیواکانن کە بە پێی ئەم نامەیە ئاگاداری ڕادەگەێنین  ...


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە